٢٨ حوزەیران ٢٠٢٠ - ١٣:٤٢
تورکیا سەدان سەربازی بە چەکی قورسەوە ناردە سنووری سووریا

هێزە چەکدارەکانی تورکیا لە هەوڵێکدا چەندین کۆماندۆی سوپای تورکیا و چەکی قورس و نیوە قورسیان لە پارێزگای قارسەوە ڕەوانەی سنوورەکانی سووریا کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - لە ڕۆژنامەی ینی شەفەق، هێزە چەکدارەکانی تورکیا لە هەوڵێکدا چەندین کۆماندۆی سوپای تورکیا و چەکی قورس و نیوە قورسیان لە پارێزگای قارسەوە ڕەوانەی سنوورەکانی سووریا کرد.

ئەو کاروانەی سوپای تورکیا لەگەل تۆپ و ئۆتۆمبیلی زرێپۆش لە ڕێگای هێڵی ڕێگای ئاسنی سەرەتا بۆ ناوچەی ئیسلاحیە لە پارێزگای غازی ئەنتەب گوازرانەوە و لەوێوە لە ڕێگای زەوینیەوە گەیشتنە سنوورەکانی سووریا.

کاروانی سوپای تورکیا لە ژێر چاوەدێری توندی ئەمنیەتی لە ناوچەی سنووری ڕیحانلی پارێزگای ختای جێگری کراون.

342/